به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئانها سوپای توركیا و میلیشیاكانی ئه‌و رێكه‌وتنه پێشێل ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن توركیا و ئه‌مریكا په‌سندكرا،له‌ومیانه‌شدا سوپای توركیا و میلیشیاكانی هێرشیان كرده سه‌ر گوندی ئه‌لجات كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاری گرێ سپی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌مافی خۆی زانیوه پارێزگاری له‌خۆی بكات و پێكدادان له‌ناوچه‌كه‌دا هاتۆته ئاراوه.
سه‌رچاوه / ئاژانسی هه‌واڵی هاوار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.