قائیمقامه‌تی قه‌زای موڵبهندی سلێمانی له ڕاگهێندراوێكداله ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: له ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك گوێزدا كه كه‌ڕوی كردبوو، بڕیاری له‌ناوبردنیشی دراو خاوه‌نه‌كه‌ی به بڕێك پاره سزا ده‌درێت.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: لیژنه‌ی سێی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان به‌دواداچوونیان بۆ بڕێك گوێز له كه‌رتی ژماره 31ی عه‌لوه‌ی سلێمانی كرد، ده‌ركه‌وت كه‌ڕوی كردووه و شیاو نییه بۆ خواردن.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ش ئه‌و گوێزه بڕه‌كه‌ی (10) فه‌رده‌ی (25)كیلۆگرامی بووه و هیچ نوسینێك له‌سه‌ر فهردهكه نه‌بووه و دیار نه‌بووه كه به‌رهه‌می كوێیه، ماوه‌ی بهسهرچونیشی نه‌زانراوه. هه‌ربۆیه دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه كه‌ڕوی كردووه، بۆیه بڕیاری له‌ناوبردنی دراو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناو ده‌برێت. هاوكات خاوه‌نی گوێزه‌كه به‌بڕێك پاره سزا ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.