بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەسعەد عەلی جەژنی
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سەرلقی شۆڕش و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن (ئەسعەد عەلی جەژنی) ناسراو بە (خاڵۆ بازیانی)مان پێگەیشت.
خاڵۆ بازیانی و خانەوادە بەڕێزەكەی لە پێناو میللەتەكەیاندا قوربانییەكی زۆریان بەخشیوە و بەم بۆنە خەمناكەوە، هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەین و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
22 ی10 ی2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.