میدیای رۆژئاوای كوردستان بڵاوی كردهوه كه سوپای توركیا و چهكدارانیان بەردەوامن لە پێشێلکاریی ئاگربەست و هێرشیان کردە سەر گوندی بیر عەرەب، دوای وەڵامدانەوەی شەڕڤانان شەڕێکی سەخت ڕوویداوە.
میدیای رۆژئاوای كوردستان راشیدهگهیهنن ، لە بەردەوامی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و چهكدارانیان کەمێک پێش هێرشیان کردە سەر گوندی بیر عەرەب لە ڕۆژئاوای گرێسپی.
ههروهها راشیگهیاندووه كه شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و شەڕ ڕوویدا و تا ئێستا بەردەوامە.
لهكۆتادا رایدهگهیهنن ، كه لە دەوروبەری گوندی چەلەبیە-ی سەر بە گرێسپی، سوپای توركیاهیرشیان کردووەتە سەر شەڕڤانان و لە چوارچێوەی خۆپاراستندا شەڕڤانان وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و ئێستادا شەڕێکی سەخت لە نزیک گوندەکە بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.