له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه پشتڕاستی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی 15ی ئه‌م مانگه دوو كادری پله پاڵای كه‌جه‌كه به ناوه‌كانی (ده‌مهات عه‌گید و جه‌میل ئامه‌د) له چیای ئه‌زمه‌ڕ كرانه ئامانج.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ردوو هه‌ڤاڵی ئێمه له سلێمانی به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی ئاسمانیی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا شه‌هید كراون.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له شاخی گۆیژه دوو كادیری پله باڵای پارتی كۆماجڤاكێی كوردستان كرانه ئامانجی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.