ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكا كه‌له‌گه‌ڵ كورده‌كان پێكه‌وه جه‌نگاون، تووڕه‌ن له بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ.
رۆیته‌زر له‌سه‌ر زاری سه‌ربازێكی سوپای ئه‌مریكا به‌ناوی گریگ وۆكه‌ر ده‌ڵێت: له‌هاوینی 2004 به ئۆتۆمبێله‌كه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پاسه‌وانه كورده‌كان چوومه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی خه‌زرا، ئه‌و كاته‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه‌م دابه‌زیم، سێ پاسه‌وانی عێراق چه‌كیان لێراگرتم و فه‌رمانیان پێ‌كردم بگه‌ڕێمه‌وه. ئه‌و كاته‌ی بۆ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌م ده‌گه‌ڕامه‌وه،پاسه‌وانه كورده‌كه‌م كلاشنكوفی راكێشا‌و به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی جنێوی به پاسه‌وانه عێراقییه‌كان دا‌و ئه‌وانیش ترسیان لێ‌نیشت ،ئه‌وكاته‌ی پێی گووتن ئه‌گه‌ر رێگامان نه‌ده‌ن ئه‌وا ده‌تانكوژم.
وۆته‌ر ده‌ڵێت: له‌وكاته‌دا بهخومم گوت: ئه‌وه ئه‌و هاوپه‌یمانه و ئه‌و هاوڕێیه كه‌من ده‌مه‌وێ.
هه‌روه‌ها مارك جیاكۆنیا، سه‌رباز له هێزه تایبه‌ییه‌كانی ئه‌مریكا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات و ده‌ڵێت: دوای 20 ساڵ له خزمه‌تی سه‌ربازی ، له ژیانی خۆم دڵنیا بوومه‌وه، چونكه من له‌گه‌ڵ پیاوانێك به‌یه‌كه‌وه جه‌نگاین، بینیم كه ئه‌وان له پێناو ئێمه‌دا ده‌مرن.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ-یشی به خیانه‌تكردن له په‌یمان وه‌سف كرد.
هاوكات رۆیته‌رز له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاوپه‌یمانه كورده‌كانی فرۆشتووه‌و دواتر غه‌دری لێكردوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه/ سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.