سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازییان كرد له شاندێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی شوارى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌ردار یاسین حه‌مه‌ده‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوراى هه‌رێم و ئه‌ندامییه‌تی راوێژكارانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، کار‌و ئەرکی ئەنجوومەنی شوراى هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆى له‌باره‌وه کراو جەخت لەسه‌ر هەماهەنگیی زیاتری نێوان پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی شورا‌و پێداچوونه‌وه به پرسه ته‌شریعییه‌كان و نه‌هێشتنی ناكۆكییه یاساییه‌كان کرایەوە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به كێشه‌و گرفته یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرا به‌وه‌ى كه زۆرێك له‌و یاسا كۆنانه‌ی كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كاریان پێده‌كرێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا ناگونجێن و پێویستییان به‌هه‌موار كردنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش داوا له ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم كرا كه هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان به‌گشتی و لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه یاساییانه له‌كاتی ههمواركردنهوهیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.