Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 05:45

وەزارەتی کارەبا: ئەمڕۆ دۆخی کارەبای هەرێم ئاسایی بووەوە

پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەكانی كۆرمۆڵی غازی جێبەجێ كراوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كە ئەمڕۆ دۆخی كارەبای هەرێم ئاسایی بووەتەوە.

راشیگه‌یاند" هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە ئەمڕۆ رێكەوتی 22/10/2019 دۆخی كارەبای هەرێم ئاسایی بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەماوەی 12 رۆژدا كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەسەركەوتوویی ئەو پرۆسە چاكسازییەیان جێبەجێ كرد كە پێش هاتنی وەرزی زستان پێویست بوو لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی بدەن و بەهۆیەوە كارەبای نیشتمانی كەمیكردبوو. 

هەر ئەمڕۆش تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دەستیان بە زیادكردنەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا كردەوە دوای ئەوەی هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكان ئاسایبوونەوە . 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.