Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 05:45

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریاوە بۆ عێراق به‌ ئاگاداری حکومه‌تی هه‌رێم بووه‌

جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌و هێزانه‌ به‌ره‌و گیاره‌ ده‌چن
کوردستان TV
100%

دوێنێ دووشەممە هێزەکانی ئەمریکا بە چاودێری فڕۆکەی ئەمریکی لە رێگەی دەروازەی سحێلاوە خاکی سوریایان بەجێهێشت و لە رێگەی خاکی هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە عێراق.

له‌م باره‌وه‌ جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریاوە بۆ عێراق به‌رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و عێراق و ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم بوو. 
 
جەبار یاوەر وتیشى" پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌و هێزانه‌ به‌ره‌و گیاره‌ له‌ موسڵ بچن، له‌كۆتایدا ره‌نگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان جێگیر نه‌بن". 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.