له لێدوانێكی تایبه‌ت به ده‌نگی ئه‌مریكا، گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداریدا له ئه‌گه‌ری یارمه‌تی نه‌دانی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ ئاواره‌كان، ئه‌وا كاره‌ساتێكی مرۆیی ڕووده‌دات.
ئاشكراشی كرد: حكومه‌تی هه‌رێم سنووره‌كانی به‌ڕووی هاتنی ئاواره‌كانی سووری و رۆژئاوای كوردستان داناخات، ئه‌گه‌رچی فشارێكی زۆری ئابووری له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین له‌قوتی خۆمان ببڕین و بیده‌ینه ئاواره‌كان و برا كورده‌كانی خۆمان.
دكتۆر جوتیار عادل گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا هه‌یه.
گوتیشی: حكومه‌تی عیراق ماوه‌ی دوو ساڵه هاوكاری ئێمه‌ی نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت یارمه‌تییه‌كانی ئه‌و ئاوارانه‌شی بڕیوه كه له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.
روونیشیكرده‌وه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان تا ئێستا زیاتر له 10 هه‌زار ئاواره‌ی نوێ له رۆژئاوای كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم سنوورییان لێ داناخه‌ین، به‌ڵام به‌ڕاستی توانا‌مان نییه بۆ هاوكاریكردنیان.
د.جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له 2014ـه‌وه تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان ملیۆنێك و 100 هه‌زار په‌نابه‌ری سوریای له‌لایه كه له ئێستادا كۆمه‌كی ئه‌وانیش بڕاوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ئاوارانه نه‌یه‌ته سه‌ر هێل، ئه‌گه‌ر هه‌یه كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره رووبدات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.