ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی لێدوانێكدا به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، پێشتر مامه‌ڵه‌كانی ساڵانه، وه‌رگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری چه‌ندین هه‌فته‌ی پێده‌چوو، به‌ڵام ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان به 90 خولهك ئه‌و مامه‌ڵانه ته‌واوده‌كه‌ن.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی، ئه‌وان كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ش كه‌متر مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان ڕایبكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.