ژماره‌ی یه‌كی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دووباره خرایه‌وه زیادكردنی ئاشكرا‌و ئه‌و پاره‌یه‌ی پێدرا نه‌گه‌یشته ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ دیاریكردبووه، بۆیه زیادكردنه دواخرا.
عه‌مید (حه‌سن عه‌بدوڵڵا) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماره (1)ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خرایه زیادكردنێكی ئاشكراوه، به‌ڵام بڕه پاره‌ی دراو نه‌گه‌یشته ئه‌و بڕه‌ی كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ خه‌مڵاندنی نرخی تابلۆكه د‌یاریكردبوو، بۆیه نه‌فرۆشرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زیادكردنه‌كه بۆ (15) ڕۆژی دیكه دواخرا.
پێـــشتر و لەیـــەکەمین موزایـــەدەدا تابـلۆی ژمارە ١ خـــرایە موزایـەدە و ٧٠٠ ملیۆن دینار بۆ دەستپێکی موزایەدەکە دانرا، بــەڵام بەهـــۆی بوونی کێـــشەی یاساییەوە کە رێـــگر بوو لە بەشداریی چەند کەس وکۆمپانیایەک موزایەدەکە دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.