سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا گەیشتە عێراق لهگهڵ وهزیری بهرگری كۆبووهوه.
وەزیرى بەرگرى عێراق رایگهیاند: ئەو هێزانەى ئەمەریکا کە لە سوریاوە بەرەو عێراق کشانەوە، لە چوار هەفتەى داهاتوو عێراق جێدەهێڵن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا کە بەسەردانێک لە عێراقە، نەجاح شەمەرى وەزیرى بەرگرى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ ئەو هێزانەى ئەمەریکا کە لە باکوورى سوریا بەرەو عێراق کشاونەتەوە، لەماوەى چوار هەفتەدا عێراق جێدەهێڵن.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا ئاماژەى بەوەکرد کە گواستنەوەى هێزەکانیان بۆ ئەوەیە هاوکاریى عێراق بکەن لە شەڕى دژى تیرۆر، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە بۆ ماوەیەکى درێژ لەو وڵاتە بمێننەوە و ئامانجى سەرەکى گەڕانەوەیانە بۆ وڵاتى خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.