Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 04:14

یادی 104 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی کرده‌وه‌ و نهێنی ته‌مه‌ن درێژی خۆی ئاشکرا کرد

كاتێك مۆمی ١٠٠ ساڵی ته‌مه‌نم كوژانده‌وه‌ هیچكات باوه‌ڕم نه‌بوو بگه‌مه‌ ئه‌م ته‌مه‌نه‌
کوردستان TV
100%

ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ كاتی كوژانه‌وه‌ی مۆمی 104 ساڵی ته‌مه‌نی نهێنی ته‌مه‌ن درێژی خۆی ئاشكرا كرد و ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت “خواردنه‌وه‌ی سۆده‌ به‌ بڕێكی كه‌م و به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ ته‌مه‌نی درێژ كردووم

تبیریزا رۆڵی له‌ ویلایه‌تی میشگان له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی و له‌ لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی WZZM  وتویه‌تی” كاتێك مۆمی ١٠٠ ساڵی ته‌مه‌نم كوژانده‌وه‌ هیچكات باوه‌ڕم نه‌بوو بگه‌مه‌ ئه‌م ته‌مه‌نه‌”.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م خانمه‌ له‌ خانه‌ی به‌ساڵاچوان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌ڵێت” من ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی سۆده‌ ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕۆژانه‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ شوشه‌یه‌ك ده‌خۆمه‌وه‌ و ئه‌و پێی وایه‌ سۆده‌ 36 ساڵی بۆ ته‌مه‌نی زیاد كردوه‌ و ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ زیاد نه‌بوونی كێش و توش نه‌بوون به‌ شه‌كره‌ و بیرچوونه‌وه‌ و جه‌ڵته‌” له‌ كاتێكدا زاناكان به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی ئه‌م ئافره‌ته‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ ته‌با

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.