Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 20:46

عادل عەبدولمەهدی: ڕێگەی مانەوە به‌ هێزه‌کانى ئەمریکا ناده‌ین

هیچ ره‌زامه‌ندییه‌ك لە ئارادا نیە بۆ مانەوەی ئەم هێزانە لەسەر خاكی عێراق
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند كە ڕێگەی مانەوەیان بەو هێزانەی ئەمریكا نەداوە كە لە سووریاوە گوازراونەتەوە ناو خاكی عێراق.

سەرۆك وەزیرانی بەغدا دووپاتی كردەوە دەسەڵاتەكانی وڵاتەكەی ڕێوشوێنی یاسایی دەگرنەبەر لەبارەی ڕێگەنەدان بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتەكەیدا، داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان كرد ئەرك و كارەكانی خۆیان لەم ڕووەوە بەجێ بگەیەنن.

دوێنێ سێشەممە فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق رەتی كردەوە ئەم هێزانەی ئەمریكا كە لە سووریاوە كێشراونەتەوە بۆ سەر خاكی عێراق، بۆ ماوەیەكی درێژ لە عێراقدا بمێننەوە.

فەرماندەییەكەی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا روونی كردووەتەوە كە ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ سووریا كێشراونەتەوە بۆ عێراق، پێشتر ره‌زامه‌ندیان له‌ به‌غدا وه‌رگرتووه‌، ئینجا هاتوونەتە هه‌رێمی كوردستانەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە هێزە ئەمریكیەكە لە ماوەیەكی كورتدا دەگوازرێنەوە بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، چونكە هیچ ره‌زامه‌ندییه‌ك لە ئارادا نیە بۆ مانەوەی ئەم هێزانە لەسەر خاكی عێراق.


جێی باسە ئەمریكا بڕیاری داوە زۆربەی هێزەكانی سوپای خۆی لە سووریا بكێشێتەوە و لە دوێنێشەوە بەشێكی ئەم هێزانە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.