موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، ھۆشداری دایه حكوومه‌تی عێراقی له ئه‌گه‌ری به‌كارھێنانه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و ھه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌وكات به‌و شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌داته‌وه و مامه‌ڵه ده‌كات كه گونجاوه.
سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا رووی له خۆپیشانده‌ران كردووه و رایگه‌یاندووه: ئه‌وه بزانن كه ئه‌گه‌ر جارێكی تر ھێرش بكرێته‌وه سه‌رتان، به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین كه گونجاوه، وه جێگای ره‌زامه‌ندی خودا و ئێوه‌شه.
سه‌در داواشی له خۆپیشانده‌ران كردووه له خۆپیشاندانی رۆژی ھه‌ینی وه‌ك نیشاندانی نییه‌ت پاكی خۆیان بۆ ھێزه ئه‌منییه‌كان، گوڵیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكه‌ن ، ھه‌وره‌ھا پارێزگاری له موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی گه‌ل بكه‌ن.
داواشی كردووه كه رێگه نه‌درێت، ھیچ كه‌س و لایه‌نێك ھه‌وڵه‌كانیان بۆ خۆی بقۆزێته‌وه و خۆپیشاندانه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كار بھێنێت .
له‌ھه‌مانكاتدا داوای كردووه كه خۆپیشانده‌ران ھه‌ماھه‌نگییان له‌گه‌ڵ خێڵه عێراقییه‌كان و چینی نووسه‌ر و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان و چین و توێژه‌كانی تر ھه‌بێت.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌شی گوتووه: به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانتان بڕیارێكی باشه، به‌و مه‌رجه‌ی به‌ژیرییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن له‌پێناو ون نه‌كردنی عێراق له رووی ده‌ستووری و ئه‌منییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.