له گڕوپی پێنجه‌می چامپیۆنس لیگ، یانه‌ی ناپۆلی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی ڕیدبوڵ سالزبورگی نه‌مسایی میوانداری برده‌وه
له خوله‌كی حه‌ڤده‌دا، درایس مێرتێنسی به‌لجیكی گۆڵێكی بۆ ناپۆلی تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری لاوی نۆروێژی ئێرلینگ هالاند گۆڵی به‌رامبه‌ری ڕیدبولی له خوله‌كی چل به لێدانی سزا به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستوچواریشدا، داریس مێرتێنس گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپی میوانی تۆماركرد، له‌و لاشه‌وه ئێرلینگ هالاند گۆڵی دووه‌می خۆی و ڕید بوڵی له خوله‌كی حه‌فتاودوو به‌ده‌ستهێناو جارێكی دیكه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان وه‌ڵامی یانه ئیتاڵیه‌كه زۆر خێرابوو و دوای ته‌نها یه‌ك خولهك، لۆرێنزۆ ئینسینی گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی ناپۆلی تۆماركرد‌و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ میوانه‌كان مسۆگه‌ركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ناپۆلی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گروپه‌كه بۆ حه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.