یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به زه‌حمه‌ت و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی سلاڤیا پراگی چیكی میوانداری برده‌وه
یاریزانانی بارسا هه‌ر له ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌وه له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ر بوون و سێ خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ناوبژیوان، لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی بلاوگڕانا گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گۆڵی یاریزانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به پێشكه‌وتنی میوانه‌كان ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌میشدا، یاریزانانی سلاڤیا پراگ هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، تا له خوله‌كی په‌نجا، یاریزان یان بۆریێل گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی بارسا به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وت و له ده‌ره‌نجامی فشارێكی توندی یانه كاتالۆنیهكهو له لێدانێكی فاولدا، پیته‌ر ئۆلاینكای نێیجیری و یاریزانی سلاڤیا پراگ گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بارسای به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو كه به‌هۆیه‌وه كۆی خاڵه‌كانی بارسێلۆنا له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی شه‌شه‌م بۆ حه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.