Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 20:23

ڤیدیۆ .. ئینته‌رمیلان سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر بروسیا دۆرتمۆند تۆمارکرد

له‌چامپیۆنس لیگ
کوردستان TV
100%

له‌ گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی ئینته‌رمیلان به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی میوانی برده‌وه

 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، ئینته‌ر به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رژه‌نتینی له‌ خوله‌كی بیستودوو تۆماری كرد

 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی هه‌شتاونۆشدا، ئه‌نتۆنیۆ كاندرێڤا تیپی میوانداری كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئینته‌رمیلان له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی شه‌شه‌م بۆ چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و به‌ جیاوازی گۆڵ كه‌وته‌ پێش دۆرتمۆندی سێیه‌می ڕیزبه‌ند

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.