وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ، بڕیارێکی لەبارەی جێبەجێکردنی رێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد.
بریاره‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێم كه‌واژووی ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و له‌سه‌ره ، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار ده‌كاته‌وه کە بڕگەکانی رێنمایی دارایی 10ی ساڵی 2019 جێبەجێ بکرێت.
له نوسراوه‌كه‌ی دارایی و ئابووری هه‌رێم هاتووه ، كه رێنماییه‌كه تایبەتە بە رێکخستن و هەموارکردنی مووچە و ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان، بەتایبەت برگەی یەکەم و هەشتەم و (حەڤدەم/أ)ی رێنماییەکە.
راشیدهگهیهنن ، بەپێچەوانەوە بەرپرسانی میلاکات و کارگێڕی و خۆیەتەی لەمبارەیەوە بەرپرسیار دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.