یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌فه‌رمی هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می دیاریكرد بۆ به‌رێوه‌چوونی یاری كلاسیكۆی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسه‌لۆناو ریال مه‌درید له هه‌فته‌ی ده‌یه‌می لالیگا
به‌پێی خشته‌ی قۆناغی یه‌كه‌می خولی ئیسپانیا ده‌بوایه له بیستوشه‌شی تشرینی یه‌كه‌م یاری كلاسیكۆ له یاریگای كامپ نۆ ئه‌نجام بدرایه، به‌ڵام به‌هۆی خۆپیشان و ناره‌زایی له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ خۆپاراستن له هه‌ر گرژیه‌ك و كارێكی ئاژاوه‌گێڕی یاریه‌كه‌ی دواخست
به‌پێی به‌یاننامه‌ی پێگه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دوای لێكۆلینه‌وه‌و تاوتوێكردنی راپۆرتی رێكخه‌رانی لالیگاو پێشنیازی هه‌ردوو یانه بریاردرا به‌ئه‌نجامدانی یاری كلاسیكۆ له‌سه‌ر یاریگای كامپ نۆ له هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو، جێگای باسه ئێستا بارسه‌لۆنا له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یانه‌كان دایه به نۆزده خاڵ و ریال مه‌دریدیش هه‌ژده خاڵی هه‌یه‌و له خانه‌ی دووه‌مه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.