یانه‌ی جه‌نه‌وا ڕاهێنه‌ری نوێی پێشكه‌ش به‌راگه‌یاندنه‌كان كرد، دوای تێپه‌ربوونی هه‌شت گه‌ر له‌خولی كالچۆ یانه‌ی جه‌نه‌وا ته‌نیا پێنج خالی به‌ده‌ست هێنابوو، بۆیه كارگێری یانه‌كه ئۆرۆلیۆی راهێنه‌ری له‌ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی دورخسته‌وه‌و له‌شوێنی ئه‌و تیاگۆ مۆتای وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ده‌ست نیشانكرد
تیاگۆ له‌وه‌رزی دووهه‌زارو هه‌شت بۆ دووهه‌زارو نۆی خولی ئیتالیا له‌كۆی بیست‌و حه‌وت یاری له‌گوه‌ڵ جه‌نه‌وا شه‌ش گۆلی تۆمار كردبوو
هه‌روه‌ها له‌رابردوو مۆتا ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپی خوار ته‌مه‌نی نۆزده ساڵانی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی به‌رێوه‌بردوه
دوای وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی جه‌نه‌وا تیاگۆ مۆتا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هه‌ستێكی زۆر خۆش و سه‌رنج راكێشم هه‌یه، چونكه ئه‌وه ده‌رفه‌تێكی زێرینه كه جارێكی دیكه بگه‌رێمه‌وه یانه‌ی جه‌نه‌وا، به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌ك راهێنه‌ر
هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی له‌سه‌ر ئێمه پێویسته كار بكه‌ین بۆ چاككردنه‌وه‌ی هه‌له‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك له‌و دۆخه‌ی ئێستا تیپه‌كه تێی كه‌وتووه، ناوبراو دووپاتیكرده‌وه برواو متمانه‌ی زۆرم هه‌یه ده‌توانم دۆخی یانه‌كه به‌ره‌و باشتر ببه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.