بۆ كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌دارى كورد مامۆستا حه‌میدی حاجى ده‌روێش، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاڕاسته‌ی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریاو خانه‌واده‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان لە سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له سوریا
به‌ڕێزان خانه‌واده‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو مامۆستا حه‌میدی حاجی ده‌روێش
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی گه‌وره سیاسه‌تمه‌داری گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوای كوردستان مامۆستا حه‌میدى حاجى ده‌روێش-مان پێگه‌یشت، مامۆستا حەمید کە یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كه‌مین حزبی كوردی له رۆژئاوا له‌میانی خه‌باتی درێژخایه‌ن و نهپساوهیدا به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆته‌وه، رۆڵی به‌رچاوی بینیوە لە خەبات و تێكۆشانی ئازایانە له‌پێناو مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مانداو تەمه‌نی خۆی بۆ ته‌رخانكردبوو، بۆیە ژیانئاواییکردنی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ تەواوی کوردستانیان و بەم بۆنە خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی گه‌لی كوردمان لە رۆژئاوا و سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد‌و كه‌سوكارو خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان ده‌كه‌ین، داواكارین له‌خوای گه‌وره سه‌بووریی هه‌موو لایه‌ك بدات و خوالێخۆشبووش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
"انالله ونا الیه را‌جعون"
د. رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆکی په‌رله‌مان: ژیانئاواییکردنی سیاسه‌تمه‌دارى کورد مامۆستا حه‌میدی حاجى ده‌روێش خەسارەتێکی گەورەیە بۆ تەواوی کوردستانیان
پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌دارى كورد مامۆستا حه‌میدی حاجى ده‌روێش
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.