له‌ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌مه‌راسیمێكدا تیروپشكی بیست و چوارهه‌مین پاڵه‌وانێیه‌تی جامی كه‌نجاو به‌رێوه‌چوو
جامی كه‌نداوی ئه‌مجاره كه له‌بیست و حه‌وتی تشرینی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت به‌بێ به‌شداری هه‌لبژارده‌كانی سعودیا و ئیمارات و به‌حرێن ده‌بێت، ئه‌میش به‌هۆی بارگرژی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر، پێنج هه‌لبژارده به‌شداری جامی بیست‌و چواره‌مینی كه‌نداوی داهاتوو ده‌كه‌ن ئه‌میش هه‌لبژارده‌كانی عێراق و یه‌مه‌ن و قه‌ته‌ر و عه‌مان و هه‌لبژارده‌ی كوێتی براوه‌ی ده جار نازناوه‌كه له‌گه‌ری دووه‌م به‌شدار ده‌بێت
به‌پێی ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه یاری ده‌ستپێك له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میواندار و هه‌لبژارده‌ی یه‌مه‌ن ئه‌نجام ده‌درێت، یاری دواتریش له‌نێوان هه‌لبژارده‌ی عه‌مان و عێراق ده‌بێت، له‌رۆژی سی تشرینی دووه‌میش كوێت رووبه‌رووی یه‌مه‌ن ده‌بێته‌وه قه‌ته‌ر و عه‌مانیش به‌یه‌كه‌وه یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن
به‌مجۆره یاریه‌كان تا سێی كانونی یه‌كه‌م ده‌خایه‌نێت و دواتر یاری كۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.