سەرۆکی ئەنجومەنی ناحیەی ئەبی صەیدا لە پارێزگای دیالە و کوڕەکەی و کەسێکی نزیکی خۆی لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران و ئەوەش سێیەم رووداوە لە ماوەی چەند سەعاتی رابردوودا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند؛ ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هێرشێکی چەکداریدا سەعد سریەوی سەرۆکی ئەنجومەنی ناحیەی ئەبو صەیدا و کوڕەکەی و یەکێک لە کەسە نزیکەکانی لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنی روداوەکە و دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقەیان لە حارس روبەیعی، بەڕێوەبەری ناحیەی ئەبی صەیدا کرد و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
جگە لەوەش لە هێرشێکی چەکداریدا لە هەمان ناحییە تەقە لە عەقید محەمەد حەمیری، بەڕێوەبەری رەگەزنامەی ئەبی صەیدا کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، هاوکات دوابەدوای ئەو روداوانەش وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتوچۆی لە میقدادیە و ناحیەی ئەبی صەیدا راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.