Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 22:14

عادل عەبدولمەهدى: لاریمان نییە لە هەڵوەشاندنەوەى حکومەت و هەڵبژاردنى پێشوەخت بەپێى دەستوور

پێویسته‌ وڵاتانى دراوسێى عێراقی ڕێز لە سەروەرى خاکى عێراق بگرن
عادل عەبدولمەهدى
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو سەرۆك وەزیرانى عێراق گوتارێكی پیشكه‌ش به‌ گه‌لی عێراق و ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ وڵاتانى دراوسێى عێراقی ڕێز لە سەروەرى خاکى عێراق بگرن. 

عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆك وەزیرانى عێراق  گوتیشی: لاریمان نیە لە هەڵوەشاندنەوەى حكومەت و هەڵبژاردنى پێشوەخت بەپێى دەستور. 

له‌ گوتاره‌كه‌یدا عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ عێراق ببێتە دەوڵەتی هاووڵاتی و چەک لەدەستی دەوڵەتدا‌ بێت . 

گوتیشی: هەفتەی داهاتوو دوور لە پشک پشکێنە دەست به‌گۆڕانکاری وزاری ده‌کەین، راشیگه‌یاند: حکومەت پشتگیری لە دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دامەزراندنی دادگای باڵا دەكات بۆ ئەوەى گەندەڵكاران دادگایی بکرێن. 

هاوكات ئاشكراشی كرد: وه‌ك چاكسازی دارایی مووچه‌ی پله‌ باڵاكان بۆ نیوه‌ كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سندووقی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت داده‌مه‌زرێنین . 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.