خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌ستیان به خۆپیشاندانی به‌رفراوان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ له به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باشووری عێراق خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شه‌وی ڕابردوو خۆپیشانده‌رانی به‌غدا گروپ گروپ ڕوویان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر كرد و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش خۆپیشانده‌ران دزه‌یان كردووه‌ته نێو ناوچه‌ی سه‌وز و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاوه‌یان پێكرا.
هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن به خۆپیشاندانی به‌رفراوان چه‌ند شه‌قام و ڕێگای سه‌ره‌كی به‌غدایان گرتووه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ببه‌ن .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.