سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی دیموكراتی كوردی لە سووریا، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادە و ھاوخەبات و ھەڤاڵانی کۆچکردوو کرد.
له پرسهنامهكهی سهرۆك بارزانیدا هاتووه، بە داخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كوردی لە سووریامان پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و تەواوی ھاوخەبات و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم، لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک عەبدولحەمید بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.