له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینای شاری به‌غدا ده‌بێت، كوڕه‌گه‌وره‌كه‌ی نزیكه له مردن، نه‌زر ده‌كات ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ی نه‌مرێت به خوێنی خۆی قورئان ده‌نوسێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م نه‌زره‌ی كرد، سه‌دام حسێن، گه‌وره دیكتاتۆری جیهان بوو.
ساڵی 1996، عوده‌ی كوڕه گه‌وره‌ی سه‌دام حسێن، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه له‌و كاته‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا بوو ته‌قه‌ی لێكرا و به سه‌ختی بریندار كرا.

شایه‌نی باسه دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا، سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عیراق نه‌زر ده‌كات، ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ی چاك بێته‌وه، به‌خوێنی خۆی هه‌موو وشه‌كانی قورئانی پیرۆز ده‌نوسێته‌وه.

هاوكات پاش چاك بوونه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی، سه‌دام ده‌ست ده‌كات به جێبه‌جێكردنی ئه‌و نه‌زره‌ی كه داویه‌تی و له‌لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانییه‌وه چه‌ند خۆشنوسێك ده‌برێنه لای و له‌نێوانیاندا سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كه، عه‌باس شاكر جودی هه‌ڵده‌بژێرێت.
جێگای ئاماژه‌یه عه‌باس شاكر جودی،له‌ژێر په‌ستانێكی زۆر بووه بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌زره‌كه‌ی سه‌دام، شه‌وان كاری كردووه و بۆ ئه‌وه‌ی عیراق جێنه‌هێڵێت پاسپۆرته‌كه‌ی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و خۆشنوسه ئاشكرای كردووه”به 27 لیتر له خوێنی سه‌دام حسێن و له 605 لاپه‌ڕه‌دا قورئانی پیرۆزم نوسییه‌وه”.

جودی ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی قورئانه‌كه‌دا خوێنی سه‌دام و مره‌كه‌بی تێكه‌ڵ كردووه،چونكه خوێنه‌كه زوو وشك بۆته‌وه هه‌روه‌ها وتویه‌تی”له‌وكاته‌دا توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی بووم، هه‌ستم ده‌كرد نه‌خۆشیه‌كه‌م، ناره‌زایی خودایه به‌و كاره‌ی ده‌یكه‌م.
هاوكات پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی سه‌دام حسێن بڵاو بووه‌وه، ئه‌زهه‌ر فتوای ده‌ركرد كه ئه‌و كاره حه‌رامه و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌شی هێنایه‌وه كه خوێن پیسه و نابێت قورئان كه وته‌ی خودایه به شتی پیس بنوسرێته‌وه.

پاش پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق له ساڵی 2003، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌و قورئانه‌ی سه‌دام به خوێنی خۆی نوسیویه‌تییه‌وه براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عیراق، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تكرایه‌وه و له ئێستاشدا هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و قورئانه له چوارچێوه‌دا و له مزگه‌وتی (أم القری) به‌غدا پارێزراوه.
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.