شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له نزیك پردی ئه‌لسه‌تیحی شاره‌دێی تازه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقۆق به قه‌ناس ته‌قه‌یان له پۆلیسی فه‌وجی یه‌كی لیوای نۆزده‌ی فرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی عێراق كرد و له ئه‌نجامدا دوو پۆلیس كوژران و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ر شه‌وی رابردوو له سنووری گوڵاڵە چه‌كدارانی داعش ھێرشیان كرده سەر ماڵی دوو پۆلیسی فیدراڵی عێراقی كه دانیشتووی دوو گوندی سنووره‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كوڕه‌یان كه له ریزی سوپایه له ماڵ نه‌بووه، چه‌كداره‌كانی داعشی کوڕێکی دیكه‌ی ئه‌و ماڵه‌یان كوشتووه و سێی دیكه‌شیان برینداركردوون كه هه‌ر چواریان هاووڵاتی سڤیل بووون و دواتر ناوچەکەیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار جێ ھێشتووە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.