لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگهیاند: فەرماندەی ھێزی پاراستنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقم راسپاردووە كه لەکاتی ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو و ھاتنی خۆپيشاندەران بۆ بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، به هيچ شێوەیەک نه چەك و نه هيچ جۆره تووندوتيژييەك بەكارنەهێنن، چونکە گیانی مرۆڤێک لە ھەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق پیرۆزترە.
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جهختیشی كردهوه كه پێویسته بە شێوەیەکی زۆر مەدەنیانە لەبەرامبەر خۆپیشاندەران ھەڵسوکەوت بکرێت و رەوشەکە نەخەینە بەردەم بەرژەوەندی نەیاران.
هاوكات داوای له خۆپێشاندهران كرد كه بەشێوەیەکی مەدەنیانە و دوور لە تووندوتیژی خۆپیشاندان ئهنجام بدهن و پهیامی خۆیان بگهیهننه دهسهڵات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.