سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌سره ڕایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك ده‌مامكدار به بۆمبێكی ده‌ستی هێرشیان كرده سه‌ر ته‌لاری پارێزگای به‌سره‌و له ئاكامدا ده كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران برینداربوون.
هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه برینداره‌كان به سێ ئۆتۆمۆبیل بۆ نه‌خۆشخانه‌كانه گوێزرانه‌وه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك گێره‌شێوێن چووبوونه ڕیزی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و دوو ئۆتۆمۆبیلی هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاژاوه‌یان له به‌سره سووتاند.
له‌م كاتانه‌یشدا به‌رپرسان له پارێزگه‌ی به‌سره‌و زیقارو میسان و نه‌جه‌ف و موسه‌نا و واسیت و بابل و دیوانیه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان تا كاتێكی نادیار ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.