Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 22:21

ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بۆ زیاتر له‌ 40 کەس بەرزبووەوە

قەدەغەی هاتووچۆش لە زۆربەی شارەکان راگەیەنرا
کوردستان TV
100%

ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بۆ زیاتر چل کەس بەرزبووەوە و قەدەغەی هاتووچۆش لە زۆربەی شارەکان راگەیەنرا. 

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، بۆ زیاتر لە چل کەس و بریندارانیش بۆ نزیکەی سێ هەزار کەس بەرزبووەوە و هه‌روه‌ها قەدەغەی هاتووچۆش لە پارێزگاکانی زیقار، بابل، واست، بەسڕە موسەننا و میسان راگەیەنرا. هاوکات، خێوەتی مانگرتنیش لە گۆرەپانی تەحریر هەڵدران. 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەندێک کەس خۆپیشاندانەکانی بۆ مەبەستی کوشتنی خەڵک و هێزە ئەمنییەکان قۆستووەتەوە. بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران کۆببێتەوە. لە راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، تایبەت دەبێت بە وەڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجامدانی چاکسازییەکان. 

هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی لیژنەی لیکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگەش تاوتوێ دەکرێت. 

دوێنێ خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا شارەکانی باشووری عێراق بۆ داواكردنی هەلی كار، دەستلەكاركێشانەوەی حكوومەت و دژایەتی گەندەڵی بەرێوەچوو، بڕیارە ئەمڕۆش بەردەوام بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.