مقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كرده‌وه كه ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى لەگوندی محمو قەجەر سەربەناحییەی قۆرەتوو لەسەر جاڕ و پوش و پەڵاش شەڕلەنێوان دوو ماڵ دروست دەبێت و بەچەک و چەقۆ هێڕش دەکەنە سەر یەکتر لەئەنجامدا یەک کەس بەفیشەک و چوارکەس بەچەقۆ لەیەکتر بریندار دەکەن .
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاویشى كردوه‌ته‌وه كه دوای گەیاندنیان بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و چارەسەری پێویست دوو لەبریندارەکان کە چەقۆیان بەرکەوتبوو بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون .
راشیدهگهێنێت ، پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوەو سەرجەم ئەوکەسانەی لەشەڕەکەدابوون بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 413 ڕاگیراون.
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.