سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشێلكار و توندوتیژییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له هه‌مبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئیدانه كرد.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی به‌رزی ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌ینی عێراق رایگه‌یاند، به پێی یه‌كه‌م ئه‌نجامه‌كانی ئێمه پێشێلكردنی به‌رچاوی مافه‌كانی مرۆڤ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه روویداوه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بڵاوی كرده‌وه له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌ینی زیاتر له سیی كه‌س كوژراوان كه زیاتر له نیوه‌یان به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ كوژراون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه رووداوی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق یه‌كێك له خوێناوی‌ترین رووداوه‌كانی دوێنێ بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.