فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێكده‌ران ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌ییه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییانه بڵاوكرده‌وه كه له دوێنێ هه‌ینییه‌وه شاری به‌غدا و ژماره‌یه‌ك شاری باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه و تیادا هاتووه: "له كاتێكدا خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كه‌س خۆپیشاندانه‌كانیان وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ كوشتن و برینداركردنی هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها سووتاندنی سامانی گشتی و تایبه‌ت قۆستووه‌ته‌وه".
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێكده‌رانه‌دا ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هۆشداری توندی داوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵده‌ده‌ن یاری به ئاسایشی هاووڵاتییانه‌وه ده‌كه‌ن رایگه‌یاندووه: "هۆشداری ده‌ده‌ینه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یاری به ئاسایشی هاووڵاتییانه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌به‌ر و داوا له خۆپیشانده‌رانیش ده‌كه‌ین، وه‌ك به‌ڵێن دراوه هێزه ئه‌منییه‌كانیش هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان دژبه تیرۆر و تاوانباران ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.