ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی پایسكیلسواری یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ڕێگای سه‌یرانگه‌ی شێخ توراب له پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
یه‌كێتی ناوه‌ندیی پایسكیلسواری كوردستان پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی له هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان ڕێكخستبوو كه له ئاستی كوڕان بیستوسێ پایسكیلسوار له حه‌ڤده یانه‌و له ئاستی كچانیش چوارده پایسكیلسوار له چوار یانه به‌شداریان تێدا كردبوو، پێشبڕكێی كوڕان به درێژی په‌نجاویه‌ك كیلۆمه‌ترو پێشبڕكێی كچانیش به درێژی حه‌ڤده كیلۆمه‌تر بوو، له ئه‌نجامداو دوای ڕكابه‌ریه‌كی توند له نێوان پایسكیلسوارانی به‌شداربوو، یانه‌ی دهۆك پله‌ی یه‌كه‌می له ئاستی تیپه‌كانی كوڕان به‌ده‌ستهێناو یانه‌كانی كۆیه‌و هه‌ولێریش پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌میان به‌ركه‌وت، هاوكات هه‌ردوو پایسكیلسواری یانه‌ی دهۆك به‌ره‌ڤان قاسم و نه‌وزاد مسته‌فا پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ئاستی تاكی كوڕانیان برده‌وه
له ئاستی تیپه‌كانی كچانیشدا، یانه‌ی نه‌ورۆز پله‌ی یه‌كه‌م و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می بۆ یانه‌كانی برایه‌تی و ئافره‌تانی هه‌ولێر جێهێشت، هه‌رسێ كچه پایسكیلسواری یانه‌ی نه‌ورۆز سۆزی دڵشادو موژده ڕه‌فیق و كانی حوسێن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌میان له ئاستی تاكی كچان برده‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.