له ده‌ستپێكی گه‌ری ده‌یه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ڤیا ریال میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای لاسیرامیكا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی سێزده كارل تۆگۆ ئیكامبی ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی كرده‌وه‌و گۆلی یه‌كه‌می بۆ ڤیاریال تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ، له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان له رێگای یاریزان لۆكاس مارتێنێز یه‌كسان كرده‌وه ،به‌لام له خوله‌كی شه‌ستو پێنج ئیكامبی جارێكی تر گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد
له خوله‌كی هه‌شتاو چواریش جیرارد مۆرینۆ ڤیاریالی كرده خاوه‌ن گۆلی سێیه‌م ، له یه‌كه‌م خوله‌كی كاتی زیاد كراویشدا خافێر ئۆنتیڤیرۆس گۆلی چواره‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی ڤیاریال به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته پله‌ی سێیه‌م به حه‌ڤده خال یانه‌ی ئالاڤێسیش به یازده خال له پله‌ی چوارده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.