له ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی ده‌یه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلیزی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو به نۆ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ساوسهامبتۆنی میوانداری برده‌وه
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سانت مێرێز به‌رێوه چوو ، تیایدا له یاریه‌كی ته‌واو یه‌ك لایه‌نه‌دا یاریزانانانی لیسته‌ر سیتی ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و توانیان به نۆ گۆلی خاوێن له میوانداره‌كه‌یان ببه‌نه‌وه
له گێمی یه‌كه‌م لیسته‌ر سیتی توانی پێنج گۆل تۆمار بكه‌ن و له گێمی دووه‌میش چوار گۆلی تریان تۆمار كرد، هه‌ردوو یاریزان ئیۆێزی پێرێس و جیمی ڤاردی هه‌ریه‌كه‌و سێ گۆلیان تۆمار كرد‌و یاریزانان بنیامین تشایلۆل و یۆری ئیلیمانس و جێمس مادیسۆن هه‌ریه‌كه‌و گۆلێكیان بۆ تیپی براوه به‌ده‌ست هێنا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت و بووه خاوه‌نی بیست خال ،یانه‌ی ساوسهابتۆنیش به هه‌شت خال له پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.