سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوزی رایگه‌یاندووه: هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه له‌بازگه‌ی شه‌عب له به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا بگرن كه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كی سووكی تێدابووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: ده‌موده‌ست خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستگیركراوه.
دوێنێ هه‌ینی له به‌غداو چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرده‌وه‌و توندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان هاته ئاراوه‌و كوژراوبرینداریشی لێكهوتهوه.


وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.