خۆپیشانده‌ران له شاری به‌غدا و نۆ شاری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق رایانگه‌یاند كه خۆپیشاندانیان گۆڕیوه بۆ مانگرتنی كراوه تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت تایبه‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت و دادگاییكردنی بكوژانی خۆپیشانده‌ران.
خۆپیشانده‌ران له شاری به‌غدا و نۆ شاری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق رایانگه‌یاند كه خۆپیشاندانیان گۆڕیوه بۆ مانگرتن كراوه تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت تایبه‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت و دادگاییكردنی بكوژانی خۆپیشانده‌ران. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی، هاتوچۆكردن له شاره‌كانی واست، به‌سره، میسان، زیقار، موسه‌ننا، بابل و دیوانییه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه قهغهكراوه. له‌وباره‌وه رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان له به‌سره، كه‌ریم شاملی گوتی: بڕیارماندا خۆپیشاندانه‌كانمان بگۆڕین بۆ مانگرتنی كراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له بڕیاره‌كه‌مان پاشگه‌ز نابینه‌وه".
گوتیشی: مانگرتنه‌كه‌مان كۆتایی نایه‌ت تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت، بكوژانی خۆپیشانده‌رانیش هه‌روا به ئاسانی ده‌رباز نابن". هاوكات رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان له شاری زیقار، یاسین مهكسووسی گوتی: رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان له شاری به‌غدا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕن بۆ مانگرتنی كراوه، واتا له شه‌قام ده‌مێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كرێت".
له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شاری به‌غدا و ژماره‌یه‌ك شاری باشوور، 40 خۆپیشانده‌ر كوژراون و دوو ھه‌زارو 312ی خۆپیشانده‌ر و ھێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.