ئەمڕۆ شەممە 2019/10/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رۆبێرت وایت فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.
لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو .گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە کرا .
شاندی میوان ستایشی قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد و جەخت لە پابەندبوونی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرایەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کە لە چەند ناوچەیەکی عێراق ، خەریکی خۆرێکخستنەوەن و هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سەر خەڵک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.