ئەمجەد عیقابی ئەندامی كوتلەی سائیرون ، نیگەرانی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هۆكارەكەشی بۆ خراپی بارودۆخی ئەمنی گەڕاندەوە .
عیقابی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا روونیكردەوە كە بەشێكی كەمی ئەندامان لە بارەگای ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبوون ، بەڵام زۆرینەی ئەندامان بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی نالەبارەی كە هەیە نەیانتوانیوە بەشداری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بن ، كە مەبەست لە كۆبوونەوەكەش دەنگدانە لە سەر ژمارەیەك بڕیارو داواكاری گەل و خۆپیشاندەران .
بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا كە دانیشتنی ئەمڕۆ شەممە دوابخات
سوهێل تاهیر عەبدولڵا ..... كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.