Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 23:58

خۆپیشاندان لە ناوەڕاست و باشوور بەردەوامی هەیە

هێزە ئەمنییەكان لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەدان
خۆپیشاندان لە ناوەڕاست و باشوور بەردەوامی هەیە
کوردستان TV
100%

بۆ رۆژی دووەم لە چەندین شاری ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆپیشاندانەكان بەردەوامی هەیە ، هێزە ئەمنییەكانیش لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەدان و ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران دەستگیركراون .

لیوای روكن عەلی غازی تائی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی فوراتی ناوەند رایگەیاند كە ژمارەیەك لەو خۆپیشاندەرانەی كە ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییەو ژمارەیەك بارەگای حزبەكانیان سووتاندووە دەستگیركراون . لە بەسرەش بەهەمان شێوە هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك خۆپیشاندەر دەستگیر دەكەن و لە شاری نەجەفیش لە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە .

لای خۆیەوە زهێر عەلی شەعلان پارێزگاری دیوانییە رایگەیاند كە خۆپیشاندانەكان لە سەرەتا ئاشتیانە بوو بەڵام خەڵكێك هاتنە ناو خۆپیشاندانەكەو ئاراستەی خۆپیشاندانەكەیان گۆڕی و توندوتیژی لێكەوتەوە .

لە پارێزگای زیقاریش ژمارەیەك كەس هەلساون بە سووتاندنی ماڵی سەرۆكی لێژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگا . هەر دوێنێش ژمارەیەك بارەگای حزبی و حكومی لە زیقار كەوتنە بەر شاڵاوی خۆپیشاندەران و سووتێندران .

 

 

 

سوهێل تاهیر عەبدولڵا ..... كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.