له گوندێكی سه‌ر به قه‌زای كفری گه‌نجێكی كورد له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش تیرۆر ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاندووه، به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-10-2019 له‌كاتی مه‌ڕ و ماڵات به‌خێوكردندا، گه‌نجێكی كوردی شوانكار له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه تیرۆر كراوه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند: داعش دوان له شوانكاره فڕێندراوهكانی ئازاد كردووه‌و یه‌كێكیشیانی شه‌هید كردووه.
شوانکارەکەی کوشتویانە ناوی کرمانج شێرکۆ یاسینە و دانشتووی گوندی دووڕاچیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.