Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 18:17

کچێکى ته‌مه‌ن 20 ساڵ دوای مردنی دەزگیرانەکەی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

لە ڕیگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
کوردستان TV
100%

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، کچێکی لاو لە شاری ماکۆ دوای مردنی دەزگیرانەکەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت ، بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراومان ڕۆژی هەینی  رابردوو کچێکی لاوی خەڵکی گوندی دیم قشلاقی ماکۆ، لە ڕیگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

راشیده‌گه‌ێنێت ،ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ٢٠ ساڵە، “شەهریبان محەمەدزادە” ڕاگەیەندراوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت ، تا ئێستا بە شێوەی فەرمی هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کچە روون نەبووتەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، شەهریبان دوای چەند ڕۆژ لە مردنی دەزگیرانەکەی لە باکووری کوردستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و لەوانەیە هۆکاری خۆکوشتنەکە خەمۆکی بووبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.