ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: هێزه‌كانمان به راسپارده‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دژه تیرۆر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بڵاوبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ پارێزگاریكردن له‌دامو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و خۆپیشانده‌رانه.
روونیشیكردۆته‌وه كه بڵاوبوونه‌وه‌كه‌یان له‌نێو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا به راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیا عێراقییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.