فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 30و10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر –خه‌بات، ئۆتۆمبیلێكی جۆری هۆندا ئهلنترای تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا، وه له‌دوای خۆ كیشانی بهقهنتهرهی دورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه ئینجا په‌ریه‌وه دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام و له‌وێ وه‌رگه‌ڕا.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه شۆفێر‌و سه‌رنیشینێكی ئوتومبیله‌كه زامداربوون و زیانێكی زۆری مادیش به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه كه‌وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه به پێی وێنه‌كان و هێڵكاری ڕووداوه‌كه شۆفێری هۆنداكه زۆر تیژڕه‌و بووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه ڕێگاكه خۆی تێكچووه و له‌ژێر نۆژه‌نكردنه‌وه‌دایه، كه ئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات شۆفێران له‌و شه‌قامانه‌ی كه كاری نۆژهنكردنهوهیات تێدا ئه‌نجام ده‌درێت خێرایی لێخوڕین له‌و مه‌ودایه‌ی كه له‌سه‌ر تابلۆكانیش دیاری كراوه كه‌متر بكه‌نه‌وه.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.