عه‌باس موسه‌وی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌وریایی و هه‌ستیارییه‌وه چاودێری رووداوه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه نیگه‌رانن به‌و رووداوانه‌ی له عێراق كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و زیانی ماددی به‌ر ماڵ و موڵكی گشتیی كه‌وتووه.
عه‌باس موسه‌وی باسی له‌وه كرد پشتیوانی له داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، عادل عه‌بدولمه‌هدی و مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی شیعه‌وه پشتڕاستكراونه‌ته‌وه و گوتی: "ئێران به‌وریایی و هه‌ستیارییه‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی عێراق ده‌كات. باوه‌ڕمان وایه گه‌لی عێراق، حكوومه‌ت و مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.