بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كه لەدو چالاکی جیاجیای هێزەکانی پۆلیسدا، چوار تۆمەتبار دەستگیرکران.
پۆلیسى سلێمانى رایدهگهێنێت بەشی پۆلیسی نەهێشنی تاوانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیرکرد کە لەشاری هەولێر لەژێر ناوی کاری تەڕدەستی (سیحرو جادو) بەفێڵ پارەیان لەهاوڵاتیان وەرگرتبو.
پۆلیسى سلێمانى دهشڵێت ، تۆمەتبارەکان بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیران.
پۆلیسی سلێمانى راشیدهگهێنێت كه لەلایەکی دیکەوەو دوای تۆمارکردنی سکاڵای هاوڵاتییەک کە لەیەکێک لەپرۆژەکانی نیشتەجێبون لەشاری سلێمانی ئامێرێکی ڕوپێوی لێدزراوە، مەفرەزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا کەسێک بەتۆمەتی بردنی ئامێرەکە دەستگیربکرێت.
لهكۆتادا رایدهگهیهنن كهتیمهكانی پۆلیس توانیان دەستبگرن بەسەر ئامێرەکەدا کە نرخەکەی دەگاتە بڕی 15 هەزار دۆلار.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.